زەنگ
بێگومان هەمومان بیستومانە كە منداڵ لە تەمەنی هەشت مانگی لە دایكبێت، نامێنێت و دەمرێت، بەڵام ئەوەی گرنگەی بیزانین ئەوەیە كە لە ئێستادا زانستی پزیشكی گەشەی كردووە و مەرج نییە هەموو منداڵێك لەو تەمەنە بمرێت.
لێرەدا دوو پێوەر هەیە بۆ دیاركردنی ئەگەری منداڵ لەو تەمەنەدا: كێشی منداڵەكە و تاچەند سییەكانی و سیستمی هەناسەدانی گەشەی كردووە، هەر بۆیە كاتێك دەستنیشان دەكرێت پێش وەخت منداڵەكەت بێت، پزیشكەكان پێشنیار دەكەن كە دەرزی كۆرتیزۆن لە خۆت بدەیت بۆ ئەوەی یارمەیتی منداڵەكەت بدات بۆ گەشەكردنی سییەكانی و لە كاتی لە دایكبوونی بتوانێت هەناسە بدات.
ئەو دەزریە زۆر سەلامەتە لە مانگەكانی كۆتایی دووگیانیدا و ترسی نییە، بۆسەر سەلامەتی منداڵەكەت، كاتێك هەست دەكەین ژانی منداڵبوون هەیە لە مانگی هەشت، هەوڵ بدە تا دەتوانیت هێمنبە و خۆت مەشڵەژێنە و ئەوە بكە كە پزیشكەكەت داوات لێدەكات بۆ ئەوەی پرۆسەی منداڵبوونەكەت زەحمەت نەبێت.
ئەگەر منداڵەكەشت لە دایكبو بە هەشت مانگی ڕەنگە ڕاستەوخۆ نەتوانی وەریبگریتەوە چونكە پێویستی بە چاودێری ورد هەیە و دەبێت دڵنیابن لەوەی سیستمی هەناسەدانی كارایە و دەتوانێت بە باشی هەناسە بدات، هەر بۆیە نیگەران مەبە ئەگەر نەتوایت منداڵەكەت ببینی بۆ ماوەیەك، گرنگ ئەوەیە بە سەلامەتی وەریبگریتەوە.
زۆر هەڵەی ئەگەر وا بزانیت منداڵی تەمەن هەشت مانگ منداڵێكی تەواو كامڵە وەك منداڵی نۆ مانگ، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە ئەو منداڵە دەمرێت، هەموو ڕۆژێك و هەموو كاتژمێرێك كەمنداڵ لە سكی دایكیدا دەمێنێتەوە سودی هەیە بۆ ئەو منداڵە و بەشەكانی لەشی زیاتر گەشە دەكەن، بەڵام مانای ئەوە نیە ئەگەر ماوەی خۆی تەواو نەكرد منداڵەكە بمرێت.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک