ئاوی گەرم منداڵێكی یەك ساڵی سوتاند


زەنگ

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ئاوی گەرمەوە منداڵێكی تەمەن یەك ساڵ و شەش مانگ سوتا.

لە ڕاگەیەندراوێكی پۆلیسی ڕاپەڕێن هاتووە، شەوی ڕابردوو كاتژمێر 8ی شەو  لە قەڵادزێ گەڕەكی ڕاپەڕین منداڵێك بە ناوی ( هـ . ڕ . ٱ ) تەمەن (۱)ساڵ و (٦) مانگ لە ماڵی خۆیاندا بە ئاوی گەرم هەردوو قاچی و سكی سوتا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، پاش چارەسەری سەرەتایی لە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ بەهۆی سەختی‌ برینەكەیەوە بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی بەڕێكرا.

ئەوەش هاتووە، لەسەر رووداوەكە رێكاری یاسایی گیراوەتەبەر و لێكۆڵینەوە بەردەوامە.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک