زەنگ
دیاردەی فرۆشتنی گۆشت لەسەر شەقامەكانی زیادی كردووە و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی مەترسیەك دەخاتەڕوو.
غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە نوسراوێكدا كە وێنەیەكی بە زەنگ دراوە هاتووە، ئەو گۆشتەی لەسەر شەقامەكان لە نێوان ڕێگەی سلێمانی تانجەرۆ و سلێمانی قەراداغ و سلێمانی كەلار دەفرۆشرێت زۆر ناتەندروست و مەترسیدارە.
دەقی نوسینەكە:
به‌رێزان دوای به‌دواداچوونمان بۆ ئه‌و گۆشت فرۆشانه‌ی كه له سه‌ر شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كان گۆشت ده‌فرۆشن وه ئاژه‌ڵ سه‌رده‌برن به بێ هیچ رێنمایه‌كی لایه‌ننی پیوه‌ندیداره‌كان ( به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆپاراستنی سلێمانی ، لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت ، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڤێتیرنه‌ری سلێمانی ) .
داواكارین له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كه نوسراوێك ئاراسته‌ی هه‌ر سێ لایه‌نی ناوبراو بكرێت بۆ قه‌ده‌غه‌كرنی ئه‌م بابه‌ته كه ناته‌ندروسته و نه‌خوازراوه كه خه‌ریكه ده‌بێت به دیارده به تایبه‌تی له رێگه‌ی سه‌ره‌كی ( سلێمانی –تانجه‌رۆ ) و ( سلێمانی – قه‌ره‌داخ ) و ( سلێمانی – كه‌لار ) ..
رێبوار احمد مولود
غالب محمد عه‌لی
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک