لە سبەینێوە شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێم كوردستان دەگرێتەوە


زەنگ

كەشناسی هەرێمی ڕایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە شەپۆلێكی فر و باران  هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.



لە ئەمڕۆ وە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری کەشێکی ناسەقامگیر هاتنی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست باران بارین بە پچڕ پچڕی دەبێت لەگەڵ بەفر بارین لە ناوچە شاخاویە بەرزەکان لە کاتەکانی ئەم شەو درەنگ . 
رۆژی هەینی کاریگەری ئەو شەپۆڵە زیاتر دەبێت باران بارین بە ڕێژەیەکی باش دەبارێت دوای یەکگرتنی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و دەریای سوور لە هەندێ کات باران بارین بە شێوەی لێزمە باران دەبێت رۆژی شەممە کاریگەری ئەو شەپۆڵە بەردەوام دەبێت پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە 5-7 پلە لە ناوچە شاخاویەکان بۆ ژێر سفر دادەبەزێت کاریگەری ئەو شەپۆڵەی باران وبەفر بارینە رۆژی یەک شەممە کۆتای پێ دێت .ڕێژەی باران بارینی پێشبینیکراو بۆ سەنتەری پارێزگاکان بەم شێوەی خوارەوەیە :
هەولێر (25-35)ملم
سلێمانی (30-40)ملم
دهۆک(20-30)
کرکووک(20-25)
هەڵەبجە (30-40)ملم
لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی زۆرترین ڕێژەی باران بارین دەبێت 
هەروەها لە سەنتەری قەزاکانی ناوچە شاخاویەکان پێشبینی بەفر بارین دەکرێت لە رۆژانی هەینی و شەممە

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک