زەنگ
پەرلەمانتارێكی بزووتنەوەی گۆڕان ئاشكرای دەكات، پارتی ئامادە نییە 50 بە 50 لەگەڵ یەكێتی ڕێكبكەوێت.
عەلی حەمە ساڵح،لە پەیجی خۆی لە فەیسبوك بڵاویكردووە، پارتی هیچ كات ئامادە نییە پۆستە باڵاكانی هەرێم ڕادەست بكات و كەسێكی دەوێت بەردەست بێت.
پارتی، به ٥٠ به ٥٠ رازی نیه
هه‌ندێک به‌رپرسی یه‌کێتی، باس له‌وه‌ده‌که‌ن که حوکمڕانی ٥٠ به ٥٠ له‌گه‌ڵ پارتی ده‌که‌ن، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نه باسی ٥٠ به ٥٠ کراوه، نه پارتیش پێیڕازیه.
پارتی به‌رده‌ستی ده‌وێت و به‌داخه‌وه هه‌ندێک براده‌ر به‌م به‌رده‌ستیه ڕازین.
پارتی هیچ نادات چونکه:
١- پارتی، سه‌رۆکی هه‌رێم نادات که به‌رپرسی هێزه چه‌کداره‌کانه، جێگرێکی بێ ده‌سه‌ڵات ده‌دات به یه‌کێتی.
٢- پارتی، سه‌رۆکی حکومه‌ت نادات و جێگری بێ ده‌سه‌ڵات ده‌دات.
٣- پارتی راوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نادات.
٤- پارتی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه نادات.
٥- پارتی فایلی ئابوری نادات، که سامانه‌سروشتییه‌کانه‌و دارایی ده‌دات که له‌به‌رده‌ستی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کاندایه..
٦-پارتی، سه‌رۆکی په‌رله‌مانده‌دات به‌مه‌رجێک له سیاسه‌تی پارتی ده‌رنه‌چێت.
واته: پارتی هێزی چه‌کدار، هێزی ئه‌منی، سه‌رۆکی هه‌رێم و حکومه‌ت و ئابوری و په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی لابێت.
ئه‌مه‌ی چه‌ند به‌رپرسێکی یه‌کێتی ده‌ڵێت: ٥٠ به ٥٠ ته‌نیا بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌نه‌زوله گه‌وره‌یه.
کاتێک ئێمه ویستمان له په‌رله‌مانه‌وه، ئه‌م حوکمڕانیه موتڵه‌قه‌ی پارتی و به پارتیکردنی هه‌موو حوکمڕانی بگۆڕین، پارتی په‌رله‌مانی داخست.
ئێستا، پارتی پرۆژه‌ی به پارتیکردنی کۆی حوکمڕانی هه‌یه، پرسیار ئه‌وه‌یه کێ هاوکاریه‌تی.
عه‌لی حه‌مه ساڵح
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک