زەنگ
باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا له‌ماوه‌ی 8 ساڵی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا، 156 سه‌ردانی نێوده‌وڵه‌تی كردوه و 500 هه‌زار میلی به فڕۆكه بڕیوه كه هاوتای 23 جار سوڕانه‌وه‌یه به ده‌وری زه‌ویدا.
به‌پێی تۆماره‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و داتاكانی په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی سیستمی ژینگه‌یی له به‌ریتانیا، باراك ئۆباما له‌ماوه‌ی 8 ساڵی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا، 156 سه‌ردانی نێوده‌وڵه‌تی كردوه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئۆباما زۆرترین سه‌ردانی بۆ ئه‌ڵمانیا بوه، كه 16 جاره و دوای ئه‌ویش فه‌ره‌نسا دێت به 11 جار، جگه له‌وه‌ش 6 جار سه‌ردانی به‌ریتانیای كردوه و 5 جاریش سه‌ردانی مه‌كسیك و ئه‌فغانستانی كردوه.
به‌پێی ئاماره‌كان: ئۆباما ماوه‌ی 500 هه‌زار میلی له‌سه‌ر فڕۆكه‌ی ئێر فۆرس وه‌ن-ی سه‌رۆكایه‌تی بڕیوه، كه ئه‌وه‌ش هاوتای 23 جار سوڕانه‌وه‌یه به ده‌وری گۆی زه‌ویدا.
به‌وه‌ش ئۆباما ده‌بێته سێیه‌م سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه زۆرترین سه‌ردانی كردوه له مێژووی وڵاته‌كه‌یدا و بێڵ كلینتۆنی سه‌رۆكی پێشووتر له پله‌ی یه‌كه‌مدا دێت كه له‌ماوه‌ی 8 ساڵی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا، 210 سه‌ردانی نێوده‌وڵه‌تی كردوه و دوای ئه‌ویش جۆرج بۆشی كوڕ دێت به 190 سه‌ردان.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک