زەنگ
بەپێی هەواڵی کوردپا، پیاوێکی تەمەن ٣٤ ساڵ خەڵکی شاری سنە بە هۆی بێکاری و دەستکورتیەوە لە ڕێگای خۆهەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئەو هاووڵاتییە کوردە ناوی(ج.خ)، ناوبراو خێزاندارە و منداڵێکی تەمەن ٦ ساڵەی هەیە.
ئەو هاووڵاتییە کوردە کرێنشین و ماوەیەک بەهۆی نەبوونی کار، بێکارە بووە.
دەستکورتی و بێکاری و نەبوونی دەرفەتی کار و کێشەی بنەماڵەیی لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی لە نێو هاووڵاتییان هەژمار دەکرێن.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک