له‌ مانگی 9ی دووگیانی لەم خواردنانە دوربكەوەرەوە


زەنگ

پێویستە خانمانی دوو گیان لە بەر تەندروستی خۆیان و كۆرپەكەیان، لە مانگی  نۆی دووگیانی لەم خواردنانە دوربكەونەوە.

1_ڕۆن و خواردنە سوركراوەكان: بۆ ئەوەی كێشت زیاد نەبێت  بە شێوەیەكی نەخوازراو، لە لایەكی دیكەوە ئەم خۆراكانە ڕێژەیەكی زۆر كالۆری لە خۆ دەگرن، ڕێژەیەكی كەم سەرچاوە خۆراكیەكانی تێدایە بۆیە ئەم جۆرە خۆراكانە یارمەتی خۆت و كۆرپەكەت نادات.

2_خواردنی سوێر و ئەو خواردنانەی كە ڕێژەیەكی زۆر خوێی تێدایە یا ماسی سوركراو: بۆ كەمبوونەوەی پەنگخواردنەوەی ئاو لە لەشتدا كە لەم مانگەدا زیاتر هەستی پێدەكەیت.

3_دووكەوتنەوە لەو خۆراكانەی كە پاشەكەوت كراون بەهۆی دوكەڵەوە، گۆشتی لە قوتو نراو، پەنیری پەستەرە نەكراو. 
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک