زەنگ
سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزەی ئەنجەمەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، كارگەیەكی خشت بڕی 50 هەزار تۆن گۆگردی هەڵگردووە كاریگەری خراپ لەسەر تەندروستی هاوڵاتیان دەبێت.
غالب محەمەد، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی لە نوسراوێكدا كە وێنەیەكی بە زەنگ دراوە هاتووە، ئەو كارگەیە بڕی 50هەزار تۆن گۆگرد كە بۆ ماوەی 10 ساڵە هەڵیگرتووە كاریگەری خراپی دەبێت بۆ سەر ئاوی سەر زەوی و ژێر زەوی بە تایبەتی بۆ بەنداوی دەربەندیخان.
دوای ئه‌وه‌ی كه چه‌ند جارێك ئاگاداری لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارمان كرده‌وه كه كارگه‌ی خشتی سیروان نزیكه‌ی ( 50000 ) هه‌زار ته‌نی گۆگردی له ناو كارگه‌كه‌ی داناوه بۆ ماوه‌ی (10) ساڵه كه زیانێكی زۆری هه‌یه به ژینگه‌ی ناوچه‌كه و ئاوی سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی ناوچه‌كه كه له كۆتادا كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌ر ته‌ندرووستی هاوڵاتیانی ناوچه‌كه به تایبه‌تی به‌نداوه‌ی ده‌ربه‌ندیخان كه هاوڵاتیانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره كه پێده‌ناڵێنن ، دوای ئه‌وه‌ی كه له لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی سلێمانی ئاگادار كراوه‌ته‌وه به هه‌ڵگرتنی له‌و ناوچه‌یه به‌ڵام ئه‌و كارگه‌یه ناهاتووه به ده‌م ئاگادار كردنه‌وه‌كه ، دوای ئه‌وه سزادراون به بڕی ( 2) ملیون دینار كه ئه‌م سزایه هیچ نیه له چاوه‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌ی كه ئه‌م ماده‌ه ژه‌هراویه درووستی ده‌كات و كارگه‌ری راستوخۆی ده‌بێت له سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان .
داواكارم له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن به‌زوترین كات نوسراوێك ئاراسته‌ی پارێزگاری سلێمانی بكات بۆ بانگێش كردنی خاوه‌نی ئه‌و كارگه‌یه و به‌ڵێننامه‌یه‌كی پێپربكرێته‌وه كه له ماوه‌ی 15 رۆژدا ئه‌و مادده ژه‌هراوه‌یه له‌و ناوچه‌یه دور بخاته‌وه ، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌یشی نه‌كرد به زووترین كات ئه‌و كارگه‌یه دابخرێت چونكه ژیانی هاوڵاتیان گرنك تره له كارگه‌یه‌ك ...
• غالب محمد عه‌لی
س.لیژنه‌ی پیشه‌سازی ووزه
• رێبوار احمد
س.لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک