زەنگ
ئه‌مڕۆ شەممە 14-1-2017، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی، یەكەم كۆبوونەوەی مانگانەی لە ساڵی 2017 دا لە پیرمام ئەنجامدا، نێوەڕۆكی كۆبوونەوەكەش لە راگەیێندراوێكی شەش خاڵی بڵاوكرایەوە. وەك لە راگەیێندراوەكەدا ئاماژەیان پێدراوە، تەوەرە گفتوگۆ لەسەر كراوەكان ئەمانەن:
یه‌كه‌م؛ پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ و چۆنیه‌تی به‌شداریكردنی هه‌رێمی كوردستان به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی ئه‌نجام درابوو، هه‌روه‌ها گرنگی ئازادكردنی شار و ده‌ورووبه‌ری له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
دووه‌م؛ بارودۆخی نێوخۆیی هه‌رێمی كوردستان: ته‌ئكید له جددییه‌ت بۆ چارەسەركردنی كێشه نێوخۆییه‌كان كرایه‌وه، به‌تایبه‌ت دوای ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی بارزانی و سه‌ردانی شاندی پارتی بۆ لای لایه‌نه سیاسی و نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی كوردستان و، گفتوگۆی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر دیاریكردنی میكانیزمی جێبه‌جێكردنی نێوه‌ڕۆكی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه به ئاراسته‌ی چاره‌سەركردنی گرفته‌كان و دروستكردنه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ یه‌كڕیزی و ته‌بایی نێوخۆی كوردستان.
سێیه‌م؛ پەیوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ به‌غدا: هه‌ست ده‌كرێت هه‌وڵێكی به‌رنامه بۆ داڕێژراو هه‌یه كه ئه‌و لێكتێگه‌یشتن و رێككه‌وتنه‌ی له‌دوای رووخانی رژێم بۆ به‌ڕێوه‌بردنی عێراق به‌شێوه‌ی ته‌وافوق هاته‌كایه‌وە، نه‌هێڵدرێ و پڕه‌نسیپی فه‌رمانڕەوایی زۆرینه بسه‌پێنن، كه له‌و جۆره حكومڕانییه‌دا كورد و كوردستانییه‌كان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بن، بۆیه ده‌بێ رێكخستنه‌وه و پێداچوونه‌وه به پەوه‌ندیی عێراق و كوردستاندا بكرێت، به‌شێوازێك له ئاست مێژووی خه‌بات و قوربانییه‌كان و، ره‌نگده‌ره‌وه‌ی پێگه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بێ.
چواه‌رم؛ پەوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان و، هاتنی سه‌رۆك و شاندی وڵاتان وه‌ك پاڵپشتی بۆ هه‌رێم و پێشمه‌رگه نه‌به‌زه‌كان، وه‌كو خاڵێكی ئه‌رێنی و به نرخ بۆ پاڵپشتی داوا ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان لێكدرایه‌وه.
پێنجه‌م؛ سه‌باره‌ت به چاكسازی له كاروباره‌كانی حكومه‌ت، كۆبوونه‌وه پاڵپشتی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كات و ته‌ئیدی ئه‌و میكانیزمه یاساییه‌ی كرده‌وه كه بۆی دیاریكراوه. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به رێكخستنه‌وه و چاكسازیی نێوخۆی پارتی، دوای ته‌واوكردنی كاری ئه‌و لیژنانه‌ی بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرت و دیراسه‌ی گونجاو دیاریكرابوون، به‌پێویست زانرا له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست به جێبه‌جێكردنیان بكرێت.
شه‌شه‌م؛ سه‌باره‌ت به ژیان و باری ئابووری هاووڵاتیان: هاووڵاتیانی كوردستان خۆڕاگرانه به‌رگه‌ی ئه‌و قه‌یران و گرفته ئابوورییانه‌یان گرتووه، سه‌ره‌ڕای سوپاس و پێزانینی سه‌ركردایه‌تیی پارتی بۆ ئه‌و خۆڕاگرییه، پێویسته هه‌وڵی جیددی بۆ باشتركردنی بژێوی خه‌ڵك بدرێت و، پاڵپشتی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بكرێ بۆ بنبڕكردنی ئه‌و قه‌یران و گرفتانه، ئومێد ده‌كه‌ین ساڵی 2017 ساڵی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر گرفته سیاسی و ئابوورییه‌كاندا بێت و، ساڵی یه‌كڕیزی و ته‌بایی بێت كه هه‌موو لایه‌ك پێكه‌وه به‌سه‌ر ئه‌و گرفتانه‌دا سه‌ركه‌وین.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک