زەنگ
ئەمڕۆ شەممە، هاوڵاتیەكی تەمەن 29 ساڵ بەهۆی تەزوی كارەباوە گیانی لە دەستدا.
پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە،ئەمڕۆ بەرواری (۱٤/ ۱/ ۲۰۱۷) کرێکارێک بەناوی (ک.ح.ح) لە دایک بووی (۱۹۸۸) دانیشتوی (چوارقوڕنە ـ گولەکیان) بەهۆی كارەباوە گیانی لە دەستداوە.
ئاماژە بەوەش كراوە، ئەو هاوڵاتیە پیشەی پۆلیس لە بەرگری و فریاکەوتن سریەی کۆیە، لە نزیک بەنزینخانەی ئەستێرە لە ناو کارگەی سەهۆڵی چوارقوڕنە لە کاتی ئیش کردن لە لەبغی دیواری کارگەکە،بەر سیمی کارەبا کەوتووە و گیانی لەدەستداوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەسەر رووداوەکە رێکاری یاسایی گیراوەتەبەر و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک