زەنگ
ئەمڕۆ دوو شەممە، جارێكی تر مامۆستایانی ناڕازی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەستیان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی كردەوە.
مامۆستایانی ناڕازی بەردەوامن لە خۆپیشاندان و بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن و ماوەی 100 ڕۆژە دەستیان داوەتە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن و دەڵێن، تا مووچەكانیان چاكنەكرێت، ئامادەنین بچنەوە هۆڵەكانی وانە وتنەوە.
بڕیارە بۆ بەردەوام دان بە ناڕەزایەتیەكان، ڕۆژی پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە، مامۆستایانی شاری سلێمانی جارێكی تر بچنەوە سەر شەقام و ناڕەزایەتی دەرببڕن.
ئەمڕۆ مامۆستایان شێوازێكی نوێی ناڕەزایەتیان نیشاندا و چونە بەردەم بینای مەكتەبی سیاسی یەكێتی، بەپێی ئەو زانیاریانەی كە بە زەنگ دراون لە خۆپیشاندانی ڕۆژی پێنج شەممە، مامۆستایان دەچنە بەردەم بارەگای یەكێكی تر لە حزبە بەشداربووەكانی حكومەت.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک