كەشتی تایتانیك بەهۆی سەهۆڵەوە نوقم نەبووە



زەنگ

زیاتر لە 100 ساڵە  گەورەترین كەشتی كە ناوی تایتانیك بوو نوقمبو، و هەموان وادەزانن بەهۆی بەریەك كەوتنی كەشتیەكە لەگەڵ شاخی سەهۆڵی بووە، بەڵام ڕۆژنامەنوسێك دەڵێت، بەهۆی ئاگركەوتنەوە بووە.

بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی زه‌ سەن-ی بەریتانی، سینان مۆلۆنی، رۆژنامەنووس و نووسەری ئێرلەندی، كە ماوەی 30 ساڵە لێكۆڵینەوە دەكات لەو كارەساتە، لە دۆكیومێنتارییەكی نوێدا بانگەشەی ئەوەی كردووە بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێك لە كۆگای خەڵووزی پاپۆڕەكە و ژووری سووتاندنی خەڵووز دواجار چوارچێوەی دەرەوەی كەشتییەكە لاوازبووە و بەوهۆیەوە نقووم بووە. 


ساڵی 1912، كەشتی تایتانیك، بە هەزار سەرنشینەوە نوقمبوو، تا ئێستاش باس لە بەریككەوتنی لەگەڵ شاخی سەهۆڵ دەكرێت كە هاوكاری نوقمبونی بوبێت.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک