كارگەی هۆنراوە
بۆ چی هەندێ لە هۆنراوەكان دڵگیرتر، جوانتر و هونەریترن ؟ بۆچی هەندێ لە هۆنراوەكانمان زیاتر خۆشئەوێ؟ لێرە پێكەوە هۆنراوە دەخوێنین . من لەناو باشترین هۆنراوەكاندا ، یەكێكیان هەڵدەبژێرم و هەوڵدەدەم ڕوونی بكەمەوە كە بۆچی هۆنراوەیەكی باشە . بەو ئیشەش ئەڵێن (( جوان ناسی ! )) هاوڕێی من بن . ئێوە حەزتان لە چ هۆنراوەیەكە ؟ بۆچی ؟
لەناو باخێكا هەبوو ئەو درەختە وەكوو شار لەپڕ هات گەڵاڕێزان
درەختێكی پرتەقاڵ پرتەقاڵەكانی ، چرا كارەبای هەڵكردەوە
هێشتا میوەكانی شار ، ساردو بێدەنگ شاری سارد ، پڕبوو لە
سەوز بوون و وردو كاڵ كارەبای باخەكە بڕا ڕوناكی پرتەقاڵان
من ئەم هۆنراوەیەم خۆشئەوێ .ئەم هۆنراوەیە مرۆڤ دەبات بۆ گەشتێك ؛ بۆشاری گڵۆپە پرتەقاڵیەكان ! تا ئێستا لەنزیكەوە درەختی پرتەقاڵتان بینیوە ؟ پرتەقاڵە نارنجییەكانتان بینیوە لەنێوان ئەو هەموو گەڵا سەوزە ڕەنگ تێرانە چۆن دەدرەوشێنەوە ؟ كاكی جوتیار لەم هۆنراوەیەدا بەباشی كەڵكی لە چواندن وەرگرتووە . چواندن گرنگترین ئیشی هۆنەرە . یانی وای دابنێین لەخەیاڵماندا شتێك لە شتێكیتر دەچێ . بۆنمونە لەم هۆنراوەیەدا ، درەخت یانی شار . پرتەقاڵەكانیش گڵۆپەكانی شارەكەیە . هەر وەكوو گڵۆپ ، ڕەنگیان ڕوناكە و خڕیشن . ئەوكاتەی كە پرتەقاڵەكان سەوزو كاڵن ئەڵێی گڵۆپی كوژاوەن . وەك هۆنەر ئەڵێ ئەڵێی كارەبای شار بڕاوە ! بەڵام كاتێ پاییز دێت و پرتەقاڵەكان پێدەگەن و نارنجی دەبن ، ئەڵێی كارەبای شار دێتەوەو گڵۆپەكانی شار هەڵدەبن . ئێستاكە وەرزی پرتەقاڵە تۆش سەیرێكی شاری گڵۆپە پرتەقاڵیەكان بكە ! پرتەقاڵەكان وەك گڵۆپ ڕوناكن و ئەدرەوشێنەوە . ڕوناكییە نارنجی و بەتامەكان !
وەرگێڕانی / هەورامان محمد هانەدنی
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک