به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌يه‌ك داواى يه‌ك پۆشى كردووه‌



زەنگ

لەو دۆخەی خراپەی دارایی، بەڕێوەبەری قوتابخانەیەك داوای لە خوێندكارەكان كردووە بە جلی یەك پۆشتی بچنە دەوام.

سروە سەیفەدین، دایكی یەكێك لەو خوێندكارانە بە زەنگ-ی ڕاگەیاند، بەڕێوەبەری خوێندنگای دواڕۆژ لە گەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی بە خوێندكارەكانی وتووە دەبێت چیتر بە جلی یەك پۆش(زەی موحەد) بێن بۆ دەوام.

سروە سەیفەدین ئەوەشی خستەڕوو، بەڕێوەبەرەكە بە خوێندكارەكانی وتووە ئەوەی ناتوانێت بە جلی یەك پۆشی بێت، با بچێت بۆ خوێندنگایەكی تر.

وتیشی "بە خوێندكارەكانی وتووە ئەوەی توانای كڕینی ئەو جلەی نییە خۆمان بۆی ئەكڕین، ئەوەش ناكرێت لە دۆخێكی لەو شێوەیە زۆر لە خوێندكار بكرێت".

دەشڵێت، خوێندنگاكە توێژەری كۆمەڵایەتی هەیە و پێیان وتوون كە نەچن بۆلای ئەو و كێشەمان بۆ دروست مەكەن، واتە ڕێگە نادەن خوێندنكارەكان بچن بۆ لای توێژەرەكە.

لاى خۆيه‌وه‌، ئاواره‌ حسێن، مامۆستايه‌كى ئه‌و خوێندنگايه‌ به‌ زه‌نگ-ى ڕاگه‌ياند، ئه‌و خوێندنگايه‌، تايبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌يه‌ و ناكرێت جلى خوێندكار يه‌ك پۆشى نه‌بێت و به‌ڕێوه‌به‌رى خوێندنگاكه‌ش مه‌به‌ستى بووه‌ به‌ خوێندكاره‌كان بڵێت، مه‌چن بۆلاى توێژه‌رى خوێندگاكه‌ و داواى گۆڕينى مامۆستا بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتى توێژه‌ر نييه‌.


بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک