دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێك لە زەنگ، كێشەی ئەم خێزانە چارەسەركرا


زەنگ

دوای ئەوەی لە تۆڕی هەواڵی زەنگ هەواڵێك لە بارەی خراپی ژیانی خێزانێك لە قەزای ڕانییە بڵاوكرایەوە، هاوڵاتیەكی ئەو قەزایە بڕیاریدا ئەو ماڵە لەو دۆخە ڕزگار بكات.

هاوڵاتیەك بە ناوی ئاسۆی مام، دوای ئەوەی دەبینێت ئەو خێزانە لەو دۆخە خراپەدا ژیان بەسەر دەبەن، بڕیار دەدات زەویەكی 200 مەتری ببەخشێتە ئەو خێزانە و ئەركی كردنەوەشی لە ئەستۆ بگرێت.

ئەو پیاوە ئەگەرچی نەخۆشە، خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە و لە قەزای ڕانیە دەژین.



بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک