عەلی قەرەداغی: ترامپ وەك هیتلەر دەبێت


زەنگ

عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان دەڵێت، لێدوانە ڕەگەز پەرستییەكانی ترامپ لێكترازانی ئەمریكای بەدوادێت و چارەنوسی هیتلەری دەبێت.

عەلی قەرەداغی، لە نویسنێكدا لە پەیجی فەیسبوكی خۆی دەڵێت، ترامپ تەنها دژایەتی ئیسلام و موسڵمانان ناكات، بەڵكو دژایەتی خۆی بەرامبەر بە كەسانی دیكەش ڕاگەیاندووە.

د.عەلی قەرەداغی هۆشداری دەداتە ترەمپ

" یاری كردن بە هەستی گەلان و بڵاوكردنەوەی بیری رەگەزپەرستی ئەنجامی كاولكاری لێ دەكەوێتەوە " 
دوای دەست بەكاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەك سەرۆكی ئەمریكا، ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان، لە تویتێكدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردۆتەوە رەخنەی لە ترەمپ گرتووە.
دكتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان، هۆشداری دایە سەرۆكی تازەی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ئەنجامی لێدوانە رەگەزپەرستییەكانی و بۆچوونەكانی دژ بە ئیسلام و پێشبینی ئەوە دەكات كە لێكترازان لە نێو هاووڵاتیانی ئەمریكا دروست بكات و كاریگەری وێرانكار بەدوای خۆیدا بهێنێت و ئاماژەی بەوە كرد كە چارەنووسی وەك سەركردەی نازییەكان، ئەدۆڵف هیتلەر دەبێت.
ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان رایگەیاند: ‏لە میهرەبانی خوای گەورەیە بۆ موسڵمانان كە ترەمپ تەنها دژایەتی ئەوان ناكات، بەڵكو دژایەتی خۆی بەرامبەر بە كەسانی دیكەش راگەیاندووە و هێرشی كردۆتە سەریان، ئەمەش كاریگەری خراپی لە نێو كۆمەڵگای ئەمریكی دروست كردووە و وڵاتانی دۆست و هاوپەیمانانی ئەمریكای دوودڵ و نیگەران كردووە.
قەرەداغی رووی قسەكانی دەكاتە ترەمپ و دەڵێت: پێویستە ترمپ ئەوە بزانێت ئەگەر بانگەشەكانی رەگەزپەرستی و بڵاوكردنەوەی ترس و تۆقاندن و تۆمەتباركردنی ئیسلام بە تیرۆر سوود بۆی هەبووبێت بۆ گەیشتنی بە دەسەڵاتی، ئەوا سوودی بۆ ئەمریكییەكان نابێت، بەڵكو لە داهاتوودا تووشی دابەش بوونیان دەكات.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک