زەنگ
وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێم خشتەیەكی نوێی دابەشكردنی موچەی راگەیاند.
ڕۆژی یەك شەممە بەرواری 29/1/2017، مووچەی مانگی 11ی 2016ی ئەم وەزارەتانە دابەش دەكرێت.
1-وەزارەتی تەندروستی
2- وەزارەتی ئاوەدان كردنەوەو نیشتەجێ كردن
3-وەزارەتی گواستنەو گەیاندن
ڕۆژی دوو شەممە بەرواری 30/1/2017، مووچەی مانگی 11ی 2016ی ئەم وەزارەتانە دابەش دەكرێت.
1- وەزارەتی كارەبا
2-وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار
3- وەزارەتی كشتوكال و سەرچاوەكانی ئاو
4- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
5- وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی
ڕۆژی سێ شەممە بەرواری 31/1/2017، مووچەی مانگی 11ی 2016ی ئەم وەزارەت و سەرۆكایەتیانە دابەش دەكرێت.
1- وەزارەتی داد
2- وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
3- مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان
4- مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی
5-ئەنجومەنی دادوەری
6- سەرۆكایەتی هەرێم
7- سەرۆكایەتی پەرلەمان
8- سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران
ڕۆژی چوارشەم بەرواری 1/2/2017، مووچەی خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت.
ڕۆژی پێنج شەم بەرواری 2/2/2017، مووچەی (كەم ئەندامان)ی سەر بە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی دابەش دەكرێت.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک