زەنگ
نرخی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی (یەك) دیاریكراو نرخی ئەمپێرێك كارهبا له نێوان 11 هەزار و 500 بۆ 12 هەزار و 500 دینار دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە، بۆ مانگی شوبات، موەلیدە ئەهلیەكان رۆژانە لە كاتژمێر (2)ی پاشنیوەڕۆ تا (1)ی شەو كار بكەن و كارەبا بە هاوڵاتیان بدەن.
ئاماژە بەوەش كراوە، سەرجەم مۆلیدەكان دەبێت پسوڵەی نرخەكە هەڵبواسن تا هاوڵاتی بزانن نرخی یەك ئەمپێر چەندە و بەپێچەوانەوە بە(100) هەزار دینار غەرامە دەكرێن.
سەبارەت بەموەلیدەی قەزاو ناحیەكانی سنووری پارێزگای سلێمانیش، بەهەمان نرخی ناوشارو لەكۆتایی مانگدا پارە كۆدەكرێتەوە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک