زه‌نگ
کاتێک پرسیاری سوڕی مانگانه له خانمان ده‌کرێت یه‌که‌مین شت که بیریان ده‌که‌وێته‌وه نیشانه‌کانییه‌تی که به‌گشتی پێی بێزار ده‌بن و توشی ئازار ده‌بنه‌وه .
زۆرێک له خانمان بێزار ده‌بن له سوڕی مانگانه و هه‌ندێکیان ته‌نانه‌ت ناشکوریش ده‌رده‌بڕن به‌هۆی ئه‌و حاڵه‌ته‌وه, به‌ڵام بێ ئاگان له‌وه‌ی که زانست ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه به‌هۆی سوڕی مانگانه‌وه چه‌ندین گۆڕانکاری له‌له‌شی خانماندا ڕووده‌دات و چه‌ندین سودی گرنگی هه‌یه,له‌وانه:
١- پاک بوونه‌وه‌ی ره‌حم و ڕزگاربوون له زیادیه‌کانی ناو ره‌حم و ئاماده‌کردن بۆ قۆناغێکی نوێ, ئه‌وه‌ش ڕێگری ده‌کات له توشبوونی خانمان به نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و ده‌ماره‌کان و خوێنبه‌ره‌کان.
٢- دواخستنی پیری, چونکه سوڕی مانگانه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که خانمان دره‌نگتر به قۆناغی پیری بگه‌ن و دره‌نگتر نیشانه‌کانی پیرییان ده‌ستپێ بکات.
٣- ئاشکرابوونی کێشه‌ی ته‌ندروستی، له میانه‌ی سوڕی مانگانه‌دا ڕه‌نگ و بۆن و جۆری ئه‌و خوێنه‌ی که له‌له‌شی خانمانه‌وه ده‌رده‌چێت ئاماژه‌یه بۆ ته‌ندروستی خانمان و له‌کاتی بوونی کێشه‌دا زوو ده‌زانێت و چاره‌سه‌ری ده‌کات.
٤- ڕزگار بوون له ئاو و شله‌مه‌نی و هێلکه‌ی زیاده, چونکه سوڕی مانگانه دوای گۆڕینی هاوسه‌نگی هۆڕمۆنه‌کان ڕووده‌دات که به‌رپرسن له مادده‌ی خۆراکی و زیاده‌کانی له‌ش, دوای ١-٢ ڕۆژ له سوڕی مانگانه له کێشی زیاده ڕزگارت ده‌بێت و هه‌ست به سوکی کێشت ده‌که‌یت.
٥- گه‌یشتن به خه‌ونی دایکایه‌تی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاتێک هۆرمۆنی (هیپۆفیز) کار له‌سه‌ر هێلکه‌دان ده‌کات و ده‌بێته هۆی ده‌ردانی هۆڕمۆنه‌کانی تری وه‌ک (ئیسترۆجین و پڕۆجیسترۆن)، ئه‌و هێلکه‌یه ئازاد ده‌کات که ده‌بێته هۆی دروستبوونی منداڵ، هه‌موو هۆڕمۆنه‌کان ده‌بنه هۆی گه‌شه‌کردنی جه‌سته و ده‌روونی خانمان به‌تایبه‌تی کچان .
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک