زەنگ
وهزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا خوێندنی منداڵانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراون بۆ ئەمساڵ بێبەرامبەر بێت.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پەروەردە هاتووە، بۆ ساڵی خوێندنی 2016-2017، منداڵانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان لە خوێندنگا ئەهلییەكان پارەیان لێ وەرناگیرێت.
ڕاگەیەندراوە:
بە پێی بڕیاری وەزارەتی پەروەردە كرێی خوێندنی منداڵانی شەهیدو كەسوكاری ئەنفالكراوان و زیندانیان سیاسی بێبەرامبەر دەبێت بۆ ئەمساڵی خوێندنی ساڵی 2016-2017.
بە پێی بڕیاری ژمارە "16469" لە "27/12/2016" كە ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كراوە، وەزارەتی پەروەردە بڕیاریداوە خوێندنی ساڵی 2016-2017 كوڕو كچی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی لە قوتابخانەو خوێندنگا ئەهلییەكان بێ بەرامبەر دەبێت.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک