زەنگ
هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان نامەیەكی توند دەدەنە جڤاتی نیشتمانی و گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە بارەی یەكلاكردنەوەی ڕێككەوتنەكەی یەكێتی و گۆڕان.
بۆ: جڤاتی نشتیمانی و جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
بابه‌ت: یه‌كلایكردنه‌وه‌ی چاره‌نوسی رێكه‌وتنی گۆڕان- یه‌كێتی
له رۆژی 17-5-2016، رێكه‌وتنی سیاسی نێوان گۆڕان-یه‌كێتی واژۆ كرا. سه‌ره‌ڕای بونی سه‌رنج و ره‌خنه لای به‌شێك له هه‌ڵسوڕاوان، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی گشتی ناوه‌ڕۆكی رێكه‌وتنه‌كه باشكردنی بژێوی خه‌ڵك و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئاشكراكردنی داهاته‌كان و داهاتی نه‌وت و به نشتیمانیكردنی دامه‌زراوه‌كانی حكومڕانی و سه‌روه‌ری یاسا‌و گۆڕینی سیستم و یه‌كخستنی ناو ماڵی كوردیی و پارستنی ناوچه كوردستانیه تازه ئازادكراوه‌كان و پرسی ده‌وڵه‌ت...هتد، له خۆ گرتبو، كه هه‌مویان ستراتیجن و له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌شتیدان، پاشان ده‌قه‌كه‌ی خرایه به‌رده‌م خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌مانه وای كرد هه‌ڵسوڕاوان و كادران و ئه‌ندامان و ده‌نگده‌رانی گۆڕان و یه‌كێتی و خه‌ڵكانی تریش ئومێدی گه‌وره‌ی له سه‌ر هه‌ڵبچنن و پێشوازی گه‌رمی لێ بكه‌ن. هه‌روه‌ها زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانیش وه‌ك هه‌نگاوێكی گرنگ هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ كرد. به‌ڵام وا نزیكه‌ی 8 مانگ به سه‌ر واژۆكردنیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به هۆی خۆدزینه‌وه‌ی به‌شێك له سه‌ركردایه‌تی و بڕیاربه‌ده‌ستانی یه‌كێتیه‌وه، یه‌ك خاڵیشی لێ جێبه‌جێ نه‌كراوه.��له به‌رامبه‌ردا رۆژله‌دوای رۆژ دۆخی دارایی و پرۆسه‌ی حكومڕانی به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت. گه‌نده‌ڵی له هه‌مو ئاسته‌كاندا به تایبه‌ت له بواری نه‌وتدا به‌رده‌وامه. دامه‌زراوه‌كانی حكومڕانی كراونه‌ته وه‌سیله بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندای تایبه‌تی حزبی و گروپی و هه‌ندێك جار ئه‌جێندای ده‌ره‌كی. بێگومان به‌شێك له سه‌ركردایه‌تی و نوێنه‌ركانی یه‌كێتی چ له هه‌رێم و چ له كه‌ركوك، ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆش شه‌ریك و به‌شدار نه‌بن به‌ڵام ئاگاداری وردودرشتی پرۆسه‌كه‌ن.��بڕیاربه‌ده‌ستانی یه‌كێتی له سه‌ر ئاستی هه‌رێم به كردار په‌یڕه‌وكه‌رو شوێنكه‌وتوی سیاسه‌ته خراپه‌كانی پارتین. له به‌غدا له گه‌ڵ چاره‌سه‌ی كێشه‌ی موچه‌ن به‌ڵام له هه‌ولێر دژن، له به‌غدا دژی تاڵانی نه‌وتن به‌ڵام له هه‌ولێر له گه‌ڵن. له زۆربه‌ی هه‌ڵوێست و پرسه‌كاندا به ته‌واوی دژ به ناوه‌ڕكی رێكه‌وتنه‌كه‌یان له گه‌ڵ ئێمه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن، (به كورتی یاریه‌كی زۆر ناشرین ده‌كه‌ن، كه به زیانی خه‌ڵكی كوردستان و پرۆسه‌ی سیاسی به گشتی شكاوه‌ته‌وه). له لایه‌كی تره‌وه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پابه‌ند نه‌بوه به ته‌واوكردنی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی كه بۆ ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له حكومه‌ته خۆجێیه‌كاندا، له نێوانماندا ئه‌نجام درا.�له ماوه‌ی رابردو وه‌ك پیشاندانی نیازپاكی و له پێناو پێدانی ده‌رفه‌ت به سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و دروستكردنی متمانه له نێوان هه‌ردولاماندا، میدیاكانی گۆڕان و زۆرینه‌ی هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان له ئاست چه‌ندین خواروخێچی و هه‌ڵوێستی دژبه‌یه‌ك و ته‌نانه‌ت گه‌نده‌ڵی به‌شێك له به‌رپرسان و نوێنه‌ركانی ئه‌و حیزبه چاوپۆشیمانكرد، ئه‌مه‌ش ته‌نهاوته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی شانسی سه‌رخستنی رێكه‌وتنه‌كه به قازانجی خه‌ڵك له بار نه‌برێت. به‌ڵام ئه‌مه نه‌ك نه‌بوه هۆی جێبه‌جێكردنی، به‌ڵكو وا خه‌ریكه ئه‌و هه‌سته لای رای گشتی دروست ده‌بێت، كه گۆڕان له ئاست خواسته‌كانی خه‌ڵك بێ هه‌ڵوێسته‌و بوه‌ته قه‌ڵغان بۆ په‌رده‌پۆشكردنی كاره خراپه‌كانی گروپه به‌رژه‌وه‌ندیخوازه‌كانی ناو یه‌كێتی، كه ئه‌مه‌ش له شه‌قامدا وه‌ك فرویدانی گۆڕان وه‌سف ده‌كرێت.�له‌م سه‌روه‌خه‌تدا، ئێمه پێمان وایه ئیدی هیچ پاساوێك بۆ بێده‌نگی نه‌ماوه‌و، كاتی ئه‌وه هاتوه له نزیكترین كاتدا سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به فه‌رمی و ئاشكرا ئاگادار بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئایا ئاماده‌ن رێكه‌تنه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن یان نا؟ ئه‌گه‌ر ئاماده‌ن ئه‌وا بفه‌رمون له سبه‌ینێوه هه‌نگاوی كرداری بنرێت، خۆ ئه‌گه‌ر په‌شیمانن، با خۆیان هۆكاره‌كانی بۆ رای گشتی رون بكه‌نه‌وه و كۆتایی به رێكه‌وتنه‌كه بهێنن، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ش ناكه‌ن ئیدی كاتی ئه‌وه‌یه ئێمه لای خۆمانه‌وه رای گشتی و به تایبه‌ت كادران و ده‌نگده‌رانی یه‌كێتی و خه‌ڵكی خه‌مخۆری ناو ئه‌و حزبه، له هه‌ڵوێستی نا رۆشن و خۆدزینه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌یان ئاگادار بكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ك بۆ مێژو راستیه‌كان بۆ هه‌موان رون ببنه‌وه، له لایه‌كی تریشه‌وه گۆڕان به‌رچاوڕۆشن و ده‌ستكراوه‌بێت بۆ كار‌و هه‌نگاوكانی داهاتوە..
چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی به په‌له‌ین ژماره‌یه‌ك له هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان��
8-1-2017��
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک