زەنگ
گەنجێكی تەمەن 25 ساڵ لە گوندێكی سەر بە ناحییەی عەربەت خۆی كوشت.
نەقیب سائیب سەلام، وتەبێژی یاریدەدەری بەڕێوەبەر بۆ قەزاو ناحییەكان بە زەنگ-ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دوو شەممە، گەنجێكی تەمەن 25 ساڵ بە چەكی تاپڕ كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
سائیب سەلام ئەوەشی خستەڕوو، ئەو گەنجە ناوی (م, ح) و لە گوندی بێستان سوری سەر بە ناحییەی عەربەت دادەنیشێت و لێكۆڵینەوە لەو بارەوە دەستی پێكردووە.
وتیشی "بەپێی وتەی كەسوكارەكەی ئەو گەنجە باری دەرونی باش نەبووە".
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک