زەنگ
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، لیژنه‌ی باڵای خویندنی باڵا-ی وه‌زاره‌ته‌كه كه نوێنه‌ری هه‌موو زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان تێیدائه‌ندامن ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كۆبوه‌ته‌وه‌و كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی نوێی بۆ خوێندنی ماسته‌روو دكتۆرا په‌سه‌ندكردووه.
به‌پێی ڕێنماییه‌كان، پرۆسه‌ی خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر و دكتۆرا، ده‌كرێته دوو وه‌رز، به شێوه‌یه‌ك بۆ وه‌رزی زستانه له مانگی نۆ پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن ده‌ستپێبكات و كۆرسی خوێندن له مانگی یه‌ك ده‌ستپێبكات، وه‌رزی هاوینه له مانگی سێ پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن و له مانگی شه‌ش كۆرسی خوێندن ده‌ستپێبكات.
هه‌روه‌ها بڕیارداوه هه‌مان مه‌رج و ڕێنمایی خولی پێشوی وه‌رزی زستانه، بۆ وه‌رزی هاوینه په‌سه‌ندبكرێت، واده‌ی پێشكه‌شكردن له ڕێكه‌وتی 26/3/2017 ده‌ستپێده‌كات تا 17/4/2017 به‌رده‌وامده‌بێت.
كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی بۆ خوێندنی ماسته‌ر له 2/5/2017 ده‌بێت و، بۆ خوێندنی دكتۆراش له رێكه‌وتی 3/5/2017 ده‌بێت، هه‌روه‌ها11/6/2017 خوێندن له وه‌رزی هاوینه له‌ده‌سپێده‌كات
لێژنه‌ی باڵای خوێندنی باڵا له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، پابه‌ندبونی خۆی به‌جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م ڕێنماییه‌كانی خوێندنی باڵا/ماسته‌ر و دكتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی (2016-2017) دوپاتكرده‌وه‌ته‌وه‌و به مه‌رجی توانستی زمانی ئینگلیزیشه‌وه.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک