زەنگ
كەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بارستە هەوایەكی جەمسەی باكور كاری كردووەتە سەر ئەوروپا و درێژبوەتەوە بۆ توركیا و هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.
كەشناسی هەرێم بڵاویكردەوە، بارستە هەوایەکی جەمسەری باکوور کاری کردۆتە سەر بەشێک لە ناوەراستی ئەوروپاودرێژ بۆتەوە تا ولاتی تورکیا کە شەپۆڵێکی بەفربارینی لەگەڵ خۆی هێناوە .بە گوێرەی وێنەی تۆمارکراوی مانگی دەستکردی (EUMET SAT) کە تایبەتە بە ولاتانی ئەوروپی.
باسی لەوەش كردووە، بارستە هەوایە جەمسەریەکە تا ڕادەیەک بە شێوەیەکی لاواز پێشبینی دەکەین لە ناوچە سنووریەکانی هەرێم نزیک ببێتەوە پلەکانی گەرما چەند پلەیەک نزم بکاتەوە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دهۆک وە ئەگەری بەفرێکی کەم لە کاتی هاتنی ئەو بارستە هەوایە ساردە بۆ ناوچە شاخاویە سننوریەکان.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک