لێدوانـەکـەی مــالـیـکــی و شـــەقــامــی کــوردی


دارا مەلا شەفیق

دوای نەمانی داعش ناوچەکیشە لە سەرەکان کیشەی گەورەی نیوان هەولیروبەغدا دەبیت،هۆکاریکی سەرەکیش کەم تەرخەمی سەرکردایەتی سیاسی کورد بوو بەرامبەر بەودۆزە. چونکەلەدوای روخانی بەعس وشەری مەزهەبی نیوان شیعە سونەوهاتنی داعش دەبوو سەرکردایەتی سیاسی کوردسودی لەم هەلانە وەر بگرتایە، بەڵام کوردخۆی وابەستەی دەستورکرد، میژووی عیراق هیندە زۆرنیە ،بگرەخەلکانیکی ئەومیژوە لەژیاندا ماوە، سەرباری ئەوەش سەرکردەکانی ئیستا خۆیان بەخوینەروخاوەن ئەزمون دەزانن. کەچی هەموو هەلەکانی رابوردویان دوبارەکردەوە. داعش بوو بەوزەرورەتەی کەکورد لەریگەی هیزی پیشمەرگەوە پاریزگاری لەخۆیی و وەدەرهینانی ناوچەکانی ژیردەستی داعش بکات. خۆسوپای عیراق پاریزگاری لەناوچەکوردیەکان نەکرد تا مالیکی لیدوانی بەوجۆرەبدات. مالیکی هەربۆخۆی یەکیکەلەسەرکردانەی عیراق کەزۆرنەهامەتی بەسەرگەلی کوردا هینا تەنانەت بەدەرهینانی هەندیک بریاری بەعەرەب کردن کەسەدام بەوپەری درندەییەوە پەی پی نەبردوە، مالیکی هەرئەوکەسەیە لەسەرکوشتنی رۆژنامەنوسیکی عەرەب کەبی مەبەستیش بوو بەدەستی پیشمەرگەیەکی کورد کەبەئەرکی خۆی هەستا بوو، بەم جۆرەهاتەدەنگو وتی (تۆلەخوین بەخوینە). دەبوو کورد بۆئەم لیدوانەی مالیکی هەموو برژیتە سەرشەقامەکان وبەتایبەت هەولیری پایتەخت بۆبەردەم قونسلخانەکانی جیهان.بۆئەوەی سەرەتای هەرەشەو مەترسیەکانی بەغداد بگەیەنریتە کۆمەلگای نیودەولەتی. بەڵام ئەمە بۆ بەرژەوەندی هەموو کوردە پەیوەستە بەچارەنوسی میللەتیکی چەوساوە کەچی نەحیزب نەدەسەڵات کەس( ورتە)ی لی نایەت، تەنها لیدوانەکەسیەکان نەبیت. ئەوە ئەگەر لیدوانی کەسیکی کوردی هەبیت ئەگەرراست بیت بەرامبەر بە حیزبیکی دیاری کراو، دەیان نازی نیشتیمان فرۆشیمان پی دەفرۆشریت هەروەها کەنالەراگەیاندنەکانیش دەکەونەگەر بۆتیکدانی یەکریزی کۆمەلگای کوردی. هەقە سەرکردەکان وخەلک هەموومان پیداچونەوەیەک بەخۆماندا بکەین چونکەهەموومان چارەنوسمان پیکەوەیە، دوژمنیش هەردوژمنە.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک