ڕزگار خدر مستەفا
میوەكـان زۆر بـەتامن
پێویستی جەسـتەمانن
پڕ پڕ لـە ڤیتـامینن
مزر و ترش و شـیرینن
هەریـەكـی هی وەرزێكن
بۆ لەشساغی پێویستن
كاڵـەك و شـووتی وتـرێ
بەهـاوین دەسـت دەكەوێ
لالـە و لیمۆ و پرتەقاڵ
زۆر بەسـوودن بـۆ منداڵ
هەنجیر و هەرمێ بخـۆن
دوایی دانتان جوان بشۆن
رۆژانـە سـێوێك بخۆ
بۆلای پزیشـك مەچۆ
خەیـار لـە سـەوزەواتە
هەركـاتێ بیخۆی چاكـە
لەبری نـوقڵ وشیرینی
سـوود لـەمیـوە دەبینی
گـەر دەتەوێ لـە ژیـان
دووربی لـە داو و دەرمـان
میوەكان گشـت پێویسـتن
بۆ جەستەی تەندروستن
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک