دوو كانی خەڵوز دەستی بەسەردا گیرا


زەنگ

عەقید هێمن كەمەرخان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە لێدوانێكی نوسراودا كە وێنەیەكی بە زەنگ دراوە هاتووە، هێزەكانیان توانیویانە 12 هاوڵاتی بە تۆمەتی ڕاوكرن و بڕینی دار دەستگیربكەن و دەستیش بەسەر بڕێكی زۆر لە كەلوپەلی ڕا و داربڕین بگرن.

هێمن كەمەرخاخ ئەوەشی خستەڕوو، لە ناوچەكانی قەرەداغ و بەرزنجە و شارەزور 10 هاوڵاتی بە تۆمەتی ڕاوكردنی ئاژەڵ دەستگیركراون و 2 هاوڵاتی بە تۆمەتی داربڕین.

وتیشی "بە هاوكاری ئاسایشی سلێمانی 450 فەردە خەڵوز و 6 تۆن داری تەڕ و 2 كانی خەڵوز دەستی بەسەردا گیراوە".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ده‌ستگيركراوه‌كان خۆيان و كه‌ره‌سته‌كانيان ڕووبه‌ڕووى ياسا كراونه‌ته‌وه‌.


بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک