ئاسایشی سلێمانی ژنێكی دەستگیركرد، كارێكی خراپی كردووە


زەنگ

هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی لە ناو شارەكە چواركەسیان دەستگیركردووە بە تاوانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر و یەكێك لەوانەش ژنێكی تەمەن 30 ساڵە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بە زەنگ دراوە باس لەوە كراوە، ئەوانەی دەستگیركراون، بە تاوانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر بوون.


بۆ / كەناڵەكانی ڕاگەیاندنی بەڕێز
ب / سزادانی4 كەس
لەدرێژەی كاروچالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ، بەمەبەستی بنبڕكردن و ڕێگرتن لە هێنان و بازرگانی كردن بەهەموو جۆرە ماددەیەكی هۆشبەرەوە ، هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی توانیانلەناو شاری سلێمانیدا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (14) ی مخدرات ،لەڕۆژانی (20/11/2015) بۆ(7/12/2016 )  چوار كەس دەستگیربكەن ،دوای گەڵاڵەبونی دۆسیەكانیان و هەواڵەكردنیان بۆ دادگا ،لە ڕۆژی ( 3/1/2017 ) لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانیەوە سزادران بەم شێوەیەی خوارەوە:
1- تاوانبار (ڕ،س،ع) لەدایكبوی ساڵی (1992 ) ئێراق ، پیشەی كاسب، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەكارهێنانی  مەوادی هۆشبەر دەستگیركراوە،سزادراوە بۆ ماوەی (8)مانگ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
2- تاوانبار (پ،ع،ك) لەدایكبوی ساڵی (1987) ئێراق ، پیشەی كاسب،ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەكارهێنانی  مەوادی هۆشبەر دەستگیركراوە، سزادراوە بۆ ماوەی (1)ساڵ و نیو، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
3- تاوانبار (س،ك،ڕ) لەدایكبوی ساڵی (1990 ) ئێراق ، پیشەی كاسب ،ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەكارهێنانی  مەوادی هۆشبەر دەستگیركراوە ، سزادراوە بۆ ماوەی (1)ساڵ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
4- تاوانبار (م،ن،ب) لەدایكبوی ساڵی (1987 ) ئێراق ، پیشەی ژنی ماڵ،ڕەگەز مێ ، بەتاوانی بەكارهێنانی  مەوادی هۆشبەر دەستگیركراوە ، سزادراوە بۆ ماوەی (1)ساڵ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .


لەگەڵ ڕێزدا

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک