ئەنجامدانی تاوان زیادی كردووە



زەنگ

بەپێی هەواڵی ئاژانسی کوردپا، لە نۆ مانگی ئەمساڵدا، ئەنجامدانی تاوان لە پارێزگای كرماشان لە %46 بەرزبووەتەوە.

ئەوانەی كە لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیركراون، بە تاوانی کوشتن، خیانەت لە ئەمانەت، ساختەکاری، دزی و چەقۆکێشیان ئەنجام داوە.

جێگری هێزی ئەمنی کرماشان ئاماژەی بەوەكردووە، کوشتن لەسەدا ٩، ساختەکاری لەسەدا ٧٣، چەقۆکێشی لەسەدا ٥٦ و خیانەت لە ئەمانەتیش لەسەدا ١١٣ بەرز بوونەتەوە.

هەر بە پشتبەستن بە ئاماری پۆلیس، ڕێژەی ئەو هاووڵاتییە کرماشانیانەی کە بەهۆکاری جیاجیا دەستیان داوەتە خۆکوژی لەسەدا %33زیادی کردووە.


بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک