كوردێك لە سێدارە درا



زەنگ

دوێنێ سێ شەممە، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری قوروە بە تاوانی كوشتنی بە ئەنقەست لە زیندانی ناوەندیی شاری قەزوین "چوبین" لە سێدارە درا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، ناو ئەو هاوڵاتیەی بڵاوكردووەتەوە بە ناوی مەحموود فەرمەرزی تەمەن ٣٦ ساڵ.

ناوبراو هەشت ساڵ پێش ئێستا لە شاری قەزوین تووشی كوشتنەی بە ئەنقەست بووە و لە لایەن دادگای گشتی ئەو شارەوە بە"قیساس" مەحکووم کراوە.


بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک