كاتی خۆپیشاندانی مامۆستایان دیای كرایەوە



زەنگ

مامۆستایانی شاری سلێمانی بەردەوام لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەكان و ئەم هەفتەیە دوبارە خۆپیشاندان دەست پێ دەكەنەوە.

ئاوات ئازاد، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی بە زەنگ-ی ڕاگەیاند، ئەم هەفتەیە دەست دەكەینەوە بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەكان و بۆ داواكردنی مافەكانمان.

ئاوات ئازاد ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە بەردەوامین لە ناڕەزایەتی و تا ئەوكاتەی وەڵامی داواكاریەكانمان نەدرێتەوە كە چاككردنی مووچەی مامۆستایە ناچینەوە هۆڵەكانی خوێندن.

وتیشی "داوا لە سەرجەم مامۆستایان دەكەین ڕۆژی دوو شەممە 9ی 1ی 2017، لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا ئامادەبن بەمەبەستی ئەنجامدانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی فراوان".

ڕاشیگەیاند، وەك بەرنامەیان داناوە، دەچنە بەردەم بارەگایەكی حزبی و داواكاریەكانیان دەگەیەنن و لەگەڵیشیان كۆدەبنەوە.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک