پارەی هەناردەی نەوت ئاشكرا كرا


زەنگ

سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، داهاتی مانگی 12ی نەوتی هەرێم زیاتر لە 1 ملیار دۆلارە.

غالب محەمەد، لە نوسراوێكدا كە وێنەیەكی بە زەنگ دراوە ئاماژەی بەوە كردووە، لە مانگی 12ی زیاتر لە 15 ملیۆن بەرمیل نەوت فرۆشراوە بە نرخی 54 دۆلار، داهاتەكەشی 1 ملیار دۆلارە.


(( داهاتی مانگی (12) زیاتر له‌ یه‌ك ملیار دولاره‌ ))
هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ مانگی (12) به‌ بۆری له‌ رێگه‌ی به‌نده‌ری جیهان زیاتر له‌ 15.900.000 ملیون به‌رمیل ، وه‌ هه‌ر وه‌ها هه‌نارده‌ كردنی نه‌وتی كه‌ركوك یه‌كسانه‌ به‌ (7.253.700) ملیون به‌رمیل به‌ رێگه‌ی بۆری له‌ رێی هه‌رێمی كوردستان ، وه‌ك ده‌زانین كه‌ به‌ پێی رێكه‌وتنی هه‌رێم له‌ گه‌ل به‌غداد له‌ سه‌ر نه‌وتی كه‌ركوككه‌ له‌ رێگهی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌ ده‌كرێت ،دابه‌ش ده‌كرێت له‌ نیوانیان .
ئه‌گه‌ر تێكرای نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به‌ (54) $ له‌ بازاری جهان 
تێكرای نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به‌ (45) $ دانرێت كه‌ 9 دولار كه‌متره‌ له‌ بازاری جهان
• هه‌نارده‌ی نه‌وت هه‌رێم به‌ رێگه‌ی بۆری له‌ مانگی (12) = 15.900.000 ملیون به‌رمیل 
هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم له‌ یه‌ك رۆژدا = 530000 هه‌زار به‌رمیل 
داهاتی نه‌وتی به‌ بۆری هه‌رێمی كوردستان له‌ مانگی 12 = 15.900.000به‌رمیل * 
45 دولار = 715.500.000 ملیون دولار
• وه‌ك ده‌زانین داهاتی یه‌ك مانگ به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتیه‌كان ده‌فرۆشرێت به‌ بازرگانه‌كان زیاتره‌ له‌ 150.000.000 ملیون دولار ، به‌ تایبه‌تی كه‌ ئێستا به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی بازرگانی ده‌فرۆشرێت و هیچ پاڵپشتیه‌كی حكومه‌ت نه‌ماوه‌ بۆ سووتامه‌نی .
• وه‌ك ده‌زانین كه‌ به‌ پێی رێكه‌وتنی هه‌رێم له‌ گه‌ل به‌غداد له‌ سه‌ر نه‌وتی كه‌ركوككه‌ له‌ رێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌ ده‌كرێت ،دابه‌ش ده‌كرێت له‌ نیوانیان ، كه‌واتا :
هه‌نارده‌ كردنی نه‌وتی كه‌ركوك = (7.253.700) ملیون به‌رمیل
به‌شی هه‌رێمی كوردستان له‌ نه‌وتی كه‌ركوك = 2.783.000 ملیون بەرمیل نەوت 
داهاتی نه‌وتی كه‌ركوك ( هه‌رێمی كوردستان ) = 3.626.850 ملیون بەرمیل نەوت * 45 $ 
= 163.208.250 ملیون دولار.
****** كۆی داهاتی نه‌وت و به‌رهه‌مه‌نه‌وتیه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان = 715.500.000 ( نه‌وتی هه‌رێم به‌ بۆری ) + 150.000.000 $ ملیون (به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌كان ) + 163.208.250 $ ملیون (نه‌وتی كه‌ركوك بۆ هه‌رێم )
=1.028.708.250 ملیار دولار
له‌ كوتایدا ئه‌توانین به‌ڵێین كه‌ له‌ مانگی(12) داهاتی ( نه‌وتی به‌رێگه‌ی بۆری ، به‌رهه‌مه‌نه‌وتیه‌كان) له‌ هه‌رێمی كوردستان زیاتر یه‌ك ملیار ‌ دولار بوه‌ ، جگه‌ له‌ داهاتی نه‌وت به‌ ته‌نكه‌ر و داهاتی ناوخۆ، كه‌ به‌و داهاته‌ ده‌توانرێت موچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران بدرێت و باشه‌ێكیشی ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ خزمه‌تگوزاری ، به‌ڵام وه‌ك ده‌بینین هه‌تا دێت قه‌یرانه‌ی دارای گه‌وره‌تر كه‌ ده‌بوایه‌ پێچه‌وانه‌كی بوایه‌ .
ئاماده‌كراوه‌ له‌ لایه‌ن گۆشه‌ی ئابوری – ژوری توێژینه‌وه‌ی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان 
غالب محمد عه‌لی 
ئه‌نوه‌ر كه‌ریم 
6.1.2017
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک