زەنگ
پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانیان لە ناو شاری سلێمانی باندێكی سێ كەسیان دەستگیركردووە كە پێشتر چەندین ئۆتۆمبێلیان دزیووە.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە، پاش تۆماركردنی چه‌ند سكاڵایه‌كی یاسایی هاوڵاتیان له‌به‌رامبه‌ر چه‌ند حاڵه‌تێكی فرتوفێڵی مامەڵەی ئۆتۆمبێل له‌ناو شاری سلێمانی، شه‌وی ڕابردو له‌چالاكییه‌كدا مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی سلێمانی توانیان تۆمه‌تبارانی ئه‌و كه‌یسانه ده‌ستگیربكه‌ن.
ئەوەش خراوەتەڕوو، چالاكییه‌كه پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌هێشتنی تاوان ئه‌نجامدراو توانرا تۆمه‌تبارانی ئه‌و كه‌یسانه ده‌ستگیربكرێن كه پێكهاتبون له‌باندێكی سێ كه‌سی.
بانده‌كه چه‌ندین مامه‌ڵه‌ی نایاساییان ئه‌نجامداوه‌و به‌شێوه‌ی فێڵ‌و ساخته‌چێتی هه‌ستاون به‌فرتوفێڵكردن له‌هاوڵاتیان‌و لێسه‌ندنی ئۆتۆمبێله‌كانیان.
ئه‌ندامانی بانده‌كه سه‌رجه‌میان كوردن‌و دانیشتوی شاری سلێمانین‌و له‌زۆربه‌ی بنكه‌كانی پۆلیسی ناوشاری سلێمانی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌یه، به‌هۆی ئه‌نجامدانی تاوانی جۆراوجۆر.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک