زەنگ
ئاسایشی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانیان لە ناو شاری سلێمانی دوو كەسیان دەستگیركردووە.
لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بە زەنگ دراوە هاتووە، ئەو دوو كەسە عێراقین و بە تاوانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون.
بۆ / کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی بەڕێز
ب / سزادانی 2 کەس
لەدرێژەی کاروچالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ، بەمەبەستی بنبڕکردن و ڕێگرتن لە هێنان و بازرگانی کردن بەهەموو جۆرە ماددەیەکی هۆشبەرەوە ، هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لەناو شاری سلێمانی بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (14) ی مخدرات، لەڕۆژانی (28/6/2016) و (22/9/2016 ) دوو کەس دەستگیربکەن ، دوای گەڵاڵەبونی دۆسیەکانیان و هەواڵەکردنیان بۆ دادگا ،لە ڕۆژی ( 22/1/2017 ) لەلایەن دادگای تاوانەکانی سلێمانیەوە سزادران بەم شێوەیەی خوارەوە:
1- تاوانبار (س ،ی ،ح ) لەدایکبوی ساڵی (1982 ) ئێراق ، پیشەی کاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەکارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە، سزادراوە بۆ ماوەی (8)مانگ ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
2- تاوانبار (ک،ح،گ) لەدایکبوی ساڵی (1973 ) ئێراق ، پیشەی کاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەکارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە ، سزادراوە بۆ ماوەی (1)یەک ساڵ ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک