بۆ سبەینێ هیچ بڕیارێك نەدراوە


زەنگ

مامۆستایانی ناڕازی شاری سلێمانی بەردەوامن لە خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایەتی بۆ داواكردنی مافەكانیان.

سبەینێ پێنج شەممە، مامۆستایانی ناڕازی شاری سلێمانی دەست دەكەنەوە بە خۆپیشاندان، ئاوات ئازاد، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بە زەنگ-ی ڕاگەیاند، داواكارین سبەینێ زۆرترین مامۆستا بەشداربێت بۆ ئەو خۆپیشاندانە چونكە چارەنوسی مامۆستا و داواكاری مامۆستای پێوە بەندە.

ئاوات ئازاد ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لەمەودا هەر جارەو دەچینە بەردەم بارەگای حزبێك و داواكانمان دەگەیەنین، سبەینێش دەچینە بەردەم بارەگایەكی تر.

وتیشی "تا ئێستا دیاری نەكراوە كام بارەگای حزبەیە، سبەینێ لە كاتی خۆپیشاندان لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا دیاری دەكەین".

100 ڕۆژە خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی شاری سلێمانی بەردەوامە و ئامادەنین بچنەوە هۆڵەكانی خوێندن.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک