دەتەوێت منداڵبوونەكەت بێ كێشە بێت



زەنگ

دكتۆر خاوەر، پسپۆر لە نەخۆشیەکانی ئافرەتان و منداڵ نەبوون دەڵێت، ماوەی دووگیانی ئافرەت ٩ مانگە دەکرێت بە سێ  بەشەوە، ٣ مانگی سەرەتا ٣،مانگی ناوەراست، ٣ مانگی کۆتایی، ھەر یەک لەو سێ مانگە کۆمەڵێک رێنمایی و پشکنینی تایبەتی ھەیە کە ئێمە بە ئافرەتی سک پر رادەگەینین.

سێ مانگی یەکەم: دایکەکە ئاگادار دەکرێتەوە کەنابێت ھیچ جۆرە چارەسەرێکی پزیشکی (دەرمان) بەکار بھێنێت، تەنھا ئەگەر زۆر پێویست بوو ئەویش بە ڕێنمایی پزیشکی دەبێت بۆ ئەوەی توشی موزاعەفات نەبێت، مەترسیەکانی سکپری لەسەرەتاکانی سێ مانگی یەکەم دەبێت وەک ڕشانەوە و دڵ تێکەڵ بوون و ئافرەت لەم قۆتاغە ھەست بە منداڵەکەی ناکات، ئافرەت پێویستە سەردانی پزیشک بکات بۆ ئەوەی حەبی (فۆلۆ ئەسیک) وەربگرێت بۆ ئەوەی منداڵەکەی تەندروست و ئەندامەکانی جەستەی ساغ و تەندروست بێت.

سێ مانگی دووەم: کە دەکاتە مانگی چوارەمی سکی ئافرەتەکە ھەست بە منداڵەکەی دەکات، ئەگەر ھاتوو بوو بە پێنج مانگ ئافرەت ھەستی بە مندالەکەی نەکرد پێویستە سەردانی پزیشک بکات، لەم قۆناغەدا ئافرەت پێویستی بە پشنینی زیاتر ھەیە لەم ٣ مانگەدا دەتوانین ھەست بە لێدانی دلی منداڵەکە بکەین، ھەندێک جار ئافرەت توشی خوین بەربوون دەبێ ئەوەش پێویستی بە چارەسەری پزیشکیە ئافرەت دەبێ وەرزش بکات و دوور بکەوێتەوە لە پێڵاوی پاژنە بەرز.

سێ مانگی سێیەم: لە کۆتایی مانگی ھەشتەمی سک پری پێویستە ئافرەت سەردانی پزیشک بکات بۆ ئەوەی دیاری بکات ئایا بە رێگەی ئاسایی یان نەشتەرگەری منداڵەکەی دەبێت، پێویستە ئافرەت وەرزشی پێویست بکات بۆ ئەوەی بە شێوەی ئاسایی بیبێت، زۆرجاران ئافرەت لە مانگی ٩ سکپری دەبینین منداڵەکەی دانیشتیە ھەندێک وەرزش ھەیە بە دایکەکە رادەگەینین.

ئەگەر ئافرەت ئەو رێنمایانە جێبەجێ بکات و شەکرەی کۆنترۆڵ بکات گرێنتی ١٠٠% دەدەین کەوا منداڵەکەی بەشێوەی ئاسایی دەبێت.


سوود و زیانەکانی منداڵ بوون بە ئاسای و بە نەشتەرگەری:
ئافرەت کاتێک منداڵی بە ئاسایی دەبێت ھەموو ئەو گۆرانکاریانەی کە لە جەستەی رویداوە تا چلەی چاک دەبێت و دەگەرێتەوە باری ئاسایی خۆی.
بەڵام ئەگەر ھاتوو بەشێوەی نەشتەرگەری بوو رەنگە بەھۆی ئەو ئالۆزیانەی لەکاتی نەشتەرگەری تووشی دەبێت رەنگە بۆ ماوی ساڵێک ئەو نیشانانە ئاسایی نەبنەوە.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک