شيعر بۆ مناڵان... گۆڤار



بـابـە كـە چـوویتـە بــازار
تو خوا بـۆم بـكـڕە گــۆڤـار
گــۆڤــاری  مـنــداڵان بـێ
پـڕلـە چیـرۆكـی جوان بـێ
بـــا مـنـیـش بـە ئاگا بـم
شــارەزای  گشــت  دنیـا بـم
بــا  كــراوە بــێ   ژیـــرم
تــا بڵیـَـم رۆشـنـبـیــــرم
چــونـكـە  دەزانــم  گـۆڤـار
مـنداڵ دەكـاتـە  هــۆشـیـار
مـنیــش كــە  خـوێـندەوارم
دۆسـت و هـاوڕێـی گـــۆڤارم

         رۆستەم خامۆش

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک