زه‌نگ
سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، بەهۆی قۆرخكردنی بەنزین، نرخی بەنزین لە بازاڕەكاندا بەزردەبێتەوە و وەك پێشتری لێ دێتەوە.
غالب محەمەد، لە نوسراوێكدا كە وێنەیەكی بە زەنگ داوە دەڵێت، پێشتر یەك تۆن بەنزین بە 270 دۆلار بووە بەڵام ئێستا گرانكراوە و بۆ 440 دۆلار بەرزبووەتەوە و ئەوەش وادەكات نرخی بەنزین لە بازاڕ بەرزبێتەوە.
ئه‌ندازیارانی درووست كردنی قه‌یران
قۆره‌خ كردنی به‌نزین
وه‌ك ده‌زانی دوای ئه‌وه‌ی كه له ماوه‌ی 24 ساڵه یه‌كیتی و پارتی نه‌یتوانی كێشه‌ی كه‌می به‌نزین و نرخی به‌نزین چاره‌سه‌ر بكات ، ئێمه هه‌وڵی ته‌واومان دا بۆ چاره‌سه‌ر كردنی به‌شێك له گرفته‌كانی به‌نزین ئه‌ویش به نه‌هێشتنی قۆره‌خ كردنی به‌نزینی بازرگانی له لایه‌ن یه‌ك كۆمپانیا ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كاره له قازانجی هاوڵاتیانه و له زه‌ره‌ی كۆمپانیای سێبه‌ری حزبه‌كانیانه ، ئه‌م دوو ئه‌ندازیاری درووست كردنی قه‌یران و كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی گشتی بۆ حزبه‌كانیان هاتوون به شێوه‌یه‌كی تر ده‌یانه‌وێت به‌نزین و سووته‌مه‌نی قۆره‌خ بكه‌ن و هاوڵاتیان و بازرگانه‌كان ناچار بكه‌ن به نزخێكی گرانتر بیكڕن ، روونی ده‌كه‌مه‌وه ئه‌مجاره‌یان چۆن ده‌ستیان كردووه به قۆره‌خ كردنی به‌نزین ؟
وه‌ك ده‌زانین ئێمه سێ جۆر به‌نزین مان هه‌یه له بازاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ، یه‌كێك له جۆره كانی جۆری نۆرماڵه كه ( ئۆكتا نه‌مبه‌ری ده‌كاته 88- 92 ) ، ئه‌م جۆره به‌نزینه زۆربه‌ی هاوڵاتیان ساده ده‌یكرن و ئێمه‌ش زۆر جار كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی نرخی ئه‌م جۆره دابه‌زێت له به‌نزین خانه‌كان .
ئه‌م جۆره به‌نزینه به‌م شێوه‌یه درووست ده‌بێت :
1. هاورده‌كرنی به‌نزینی ئیماراتی یان هه‌ر جۆرێكی تر له ده‌ره‌وه به مه‌رجێك كه (ئۆكتا نه‌مه‌بر كه‌متر نه‌بێت له 99 )
2. تێكه‌ڵ كردنی ئه‌و به‌نزینه له گه‌ڵ نه‌فسا ( كۆندینسه‌یت ) به‌رێژه‌ی زیاتر له 50% بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌نزینی نۆرماڵمان ده‌ست كه‌وێت . قۆره‌خ كاریه‌كه لێره ده‌ست پێده‌كات ، كه ئه‌م ( كۆندێنسه‌تیه ) كه له بلوكی كۆرمۆر كه گه‌رمیاندایه دراوه به ته‌نده‌ر به كۆمپانیا قه‌یوان پێش ئه‌وه‌ی بدرێت به‌م كۆمپانیا ته‌نی 270 $ دولار بوه ، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی قۆره‌خ كراوه پێش چه‌ند حه‌فته‌یه‌ك ته‌نی درواه به 370$ ، ئێستا ته‌نی ده‌درێت به 440 $ ، ئه‌گه‌ر به‌م رێژه‌یه زیاد بكات كارگه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌ر نرخی به‌نزین چونكه 50% به‌نزینی نۆرماڵ له‌و ماده‌ه‌یه ده‌ست ده‌كه‌وێت ، كه‌واتا هه‌ر گرانكردنێكی ئه‌و ماده‌ه‌ی ده‌بێت هۆی گرانبوونی نرخی به‌نزین .
ده‌بێت لایه‌نه پیوه‌ندیداره‌كان و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز بێنه‌ده‌نگ له‌م خه‌دره‌ی كه له هاوڵاتیانی ده‌كرێت ، له‌م قه‌یرانه دارایه كه هاوڵاتیانی تێدایه ئه‌م دوو ئه‌ندازیاره جگه له‌وه‌ی كاریان كردووه بۆ دروست كردنی قه‌یران بۆ هاوڵاتیان هیچ كات هه‌وڵیان نه‌داوه قه‌یرانه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن ..
غالب محمد عه‌لی
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
23.1.2017
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک