كاتی دابەشكردنی پارەی هاندان دیاری كرا


زەنگ

لە بەدواداچونێكی سایتی زەنگ بۆ پارەی هاندانی مامۆستایان كە بڕەكەی 100 هەزار بۆ ناو شار و 150 هەزار بۆ دەرەوەی شار، كاتی پێدانی ئەو پارەیە ئاشكرا دەكات.

ئەحمەد گەرمیان، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتەدا بە زەنگ-ی ڕاگەیاند، بەپێی بڕیارەكەی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پارەكە لە 1-12-2016 بۆ مامۆستایانی هەژمار دەكرێت، بەپێی ئەو بڕەی كە دیاری كراوە بۆ مامۆستایانی ناوشار كە 100 هەزار و 150 هەزار بۆ دەرەوەی شار بەپێی ڕێنمایەكانی وەزارەتی دارایی.

ئەحمەد گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو، مەرج نییە ئەو پارەی هاندانە لەگەڵ مووچە بدرێت، بە لیستێكی جیاواز ئامادە دەكرێت و دەدرێتە مامۆستایان، ڕێنمایەكان لە لایەن وەزارەتی پەروەردە واژۆكراوە و دراوەتە بەڕێوەبەرایەتیەكان و دواتریش دراوەتە قوتابخانە.

وتیشی: "تێبینیمان لەسەر ئەو پارەی هاندانە كە دەبێت سەرپەرشتیارانیش بگرێتەوە، ئەو پارەیەش سەرجەم مامۆستایان دەگرێتەوە".

ئەوەشی ئاشكرا كرد، لە دوای ڕێنمایەكان كە وەزارەتی دارایی دەركردووە ئیش بۆ ئەوە دەكرێت كە ئەو پارەیە دابین بكرێت و هەموان دڵنیا دەكەینەوە كە پێش مووچەی مانگی 12 ئەو پارەی هاندانە دابەش دەكرێت. 

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک