زەنگ
كادیرێكی پێشكەوتوی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە هاوكات ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرە دەڵێت، یەكێتی نیازی خراپە و بە تەمایە لەگەڵ پارتی ڕێكبكەوێت.
ژینۆ محەمەد، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی، دوای تەواوبوونی شەڕی داعش بیانوی بۆ قەیرانەكان نامێنێت و پارتی پێویستی بە شەریکێکە کە دەستە چەورەکانی بەسەر بسڕێت و 30 حوزەیرانێکی تری پێ دووبارە بکاتەوە و خۆشی بکاتەوە براگەورەو و یەکێتی بکاتە قوربانی.
مەهێڵن پارتی دەستە چەورەکانی بە ئێوە بسڕێ
دەنگۆی ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی و پارتی لە ئارادایە و لە ڕابردوودا هەموو شایەتی ئەوەین یەکێتی بە ڕێککەوتنی لەگەڵ پارتی جگە لە زیان شتێکی تر دەسکەوتی نەبوو وە لەم کات و ساتەش کە پارتی سەرچاوەی زۆرێك لە قەیران و نەهامەتیەکانە و ئیتر وردە وردە شەڕی داعشیش بەرەو کۆتا دەڕوات و بەهانەکانیشیان نرخی نامێنێت بۆ قەیرانەکان و بەو هۆیەشەوە پێویستی بە شەریکێکە کە دەستە چەورەکانی بەسەر بسڕێت و 30 حوزەیرانێکی تری پێ دووبارە بکاتەوە و خۆشی بکاتەوە براگەورەو و یەکێتی بکاتە قوربانی ، دڵنیام داواکاری جەماوەری یەکێتی ئەوەیە کە ڕێککەوتنی لەگەڵ هەموو لایەك هەبێت و پشت لە هیچ لایەنێك نەکات بۆ لایەنێکی تر بەو مەرجەی ڕێککەوتنەکان بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانەکان بێت و لەسەر حسابی یەکێتی و سوتاندنی نەبێت کە ئەوە ئەگەرێکی زۆرە لەگەڵ پارتی و زیانەکان چەند هێندەی پێشوو دەبن ، ڕێککەوتن لەسەر پرسی سەرۆکایەتی و کاراکردنەوەی پەرلەمان و نەهێشتنی قەیرانی سیاسی و دارایی و حکومەت بە بەشداری تێکڕای لایەنەکان دەبێ بکرێت نەك ڕێککەوتنێك کە ئامانجی پارتی تێیدا شاردنەوەی شکستەکانی خۆی و شکست هێنان بە یەکێتی بێت بۆیە هیوادارم سەرکردایەتی یەکێتی هەڵەیەکی وا نەکەن و خواستی جەماوەر پشت گوێ نەخەن.
ژینۆ محمد
کادری یەکێتی
2017/1/23
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک