كێشەی كارەبای گەڕەكێكی سلێمانی چارەسەركرا


زەنگ

كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە گەڕەكی مامەیارە 5 محاویلە بۆ سەر فیدەری 192 گوێزراونەتەوە تا كێشەی كارەبا چارەسەر بێت.

ئاری محەمەد، لێپرسراوی سیانەی ئەزمڕ رایگەیاند، بەمەبەستی چاسەرەسەركردنی كێشەی بارزۆری فیدەری 31 هەردوو سیانەی سەیوان و ئەزمڕ دەستیانكرد بە گواستنەوەی 5 محەویلە بۆ سەر فیدەری 192ی مساعید، بەوەش كێشەی فیدەری 31ی گەڕەكی مامەیارە چارەسەر دەبێت.

ناوبراو، داواشی لە هاوڵاتیان كرد كە هاوكاریان بن زیادەڕوی نەكە لە بەكارهێنانی كارەبا بۆ ئەوەی محەویلەی گەڕەكانیان لەسوتان پارێزراوبێت و كێشەی سەرە محەویلەشیان نەبێت.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک