زەنگ
ئاسایشی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانیان لە ناو شاری سلێمانی باندێكی تایبەت بە ماددەی هۆشبەریان دەستگیركردووە.
لە ڕاگەیەندراوێكی ئاسایشی سلێمانی كە وێنەیەكی بە تایبەت بە زەنگ دراوە هاتووە، ئەو باندە دوو كەس بوون و هەر دوكیان ئالودەی هۆشبەر بوون و بڕێك ماددەی هۆشبەریشیان پێ گیراوە.
بۆبەڕێز / كەناڵەكانی ڕاگەیاندن
بابەت / دەستگیركردنی باندێكی بازرگانی ماددەی هۆشبەر
لەدرێژەی كاروچالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردنی هەموو جۆرە تاوانێك و ڕێگرتن لە بڵاو بونەوە و بازرگانی كردن و بەكارهێنانی هەمو جۆرە مەوادێكی هۆشبەر ، كە كاریگەری خراپی بۆسەر ئابوری هەرێمی كوردستان دەبێـت و دەبێـتە هۆی تێكدانی باری كۆمەڵایەتی و بەهەدەردانی توانای لاوانی نیشتمانەكەمان , دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچون و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر , هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان توانیان لە ڕۆژی 6/1/2017 بەپێی ماددەی ( 14 ی مخدرات ) لەناوشاری سلێمانیدا دووكەس دەستگیربكەن بەناوەكانی (هـ ,ن,ع) لەدایك بوی ساڵی 1994 سلێمانی پیشەكە كاسب و دووەهەم بەناوی ( ش , م , أ ) لەدایك بوی ساڵی 1983 پیشەی كاسب , لەكاتی دەستگیركردنیاندا بڕێك ماددی هۆشبەریان پێگیرا و دوای پشكنینی مالەكانیان توانرا بڕی (600) گرام ماددەی هۆشبەریان پێبگیرێ لە جۆری ( شیشە ) كە هەردوو دەستگیركراوەكە دانیان بەوەداناوە ئالودەی ماددەی هۆشبەر بوون و بازرگانیشیان پێوەكردووە , بە بەڕیاری دادوەر زیندانی كران و لێكۆڵینەوە لەكەیسەكەیان بەرداوامە .
لەگەڵ ڕێزدا
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک