زەنگ
دوو بەرپرسی لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بۆ ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، کەشتیەکی هێزی دەریایی ئەمەریکا تەقەی ئاگادارکردنەوەی بە ئاڕاستەی چەند کەشتیـیەکی جەنگی ئێرانیدا کردووە، کاتێـک لێی نزیکبوونەتەوە.
ئەو دوو بەرپرسە کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرابکرێت باسیان لەوە كردووە، دوێنێ یەکشەممە لە گەروی هورمز 4 کەشتی سوپای پاسداران بە خێرایی لە کەشتی تێکشکێنەری ئەمەریکایی USS Mahan نزیکبوونەتەوە.
ئاماژەیان بەوەش كردووە، هێزەکەی ئەمەریکا بە ئامێری بێ تەل داوای لێکردوون لە خێرایـیەکەیان کەم بکەنەوە، بەڵام وەڵامیان نەبووە و لە بەرامبەردا کەشتیـیەکەی ئەمەریکا سێ گولـلەی ڕووناککردنەوەی بۆ ئاگادارکردنەوەیان تەقاندووە و هەروەها هەلیکۆپـتەرێـکی هێزی دەریایی قتویەکی دوکەڵی بۆ هەڵداون.
دەشڵێن کەشتیـیە ئێرانیـیەکان هەتا 800 مەتر لە کەشتی USS Mahan نزیکبوونەتەوە، لەو کاتەی یاوەری دوو کەشتی دیکەی ئەمەریکایی دەکرت.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک