ئێران كۆڵبەرێكی كوردی كوشت


زەنگ

کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەكانی ئێران کوژرا.

لە چەند شەوی رابردوودا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی (ع، م)، تەمەن ٢٥ ساڵ، خەڵکی گوندی بڵەسەنی سەر بە شاری بانە، لە رێگای نێوان بانە - سەردەشت و لە سەر پردی میراوای بانە بە بیانووی ئەوەی هەڵگری باری قاچاغ بووە کەوتووەتە بەر دەسترێژی هێزە ئەمنییەكانی ئێران و دەستبەجێ گیانی لە دەستداوە.

هەژاری و نەبوونی ژێرخانێکی ئابووری لە کوردستان هاوڵاتیانی ناچار کردووە کە بۆ بژێوی ژیانیان روو لە پیشەی پڕ مەترسی کۆڵبەری بکەن.


بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک