پارەیەكی زۆری داعش لە سلێمانی و هه‌ولێر بڵاوبوەتەوە


زەنگ

لە دوای ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی موسڵ، پارەیەكی زۆری داعش لە سلێمانی بڵاوبوەتەوە.

پەیجی فەرمی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، لەئێستادا و لە دوای کۆنترۆڵ کردنەوەی موصل بەشێکی زۆر دراوی پێنج هەزاری (٥٠٠٠) کە پێی دەوترێت داعش کە لەسەر دراوەکە وەک نیشانەیەک ٤ کونی تێ کرداوە بەڵام بە دراوی ۲٥٠ چاک کراوەتەوە تێکەڵ بەپاری تر کراوە کە لە هەردوو شاری سلێمانی و هەولێر بڵاو بۆتەوە.

ئاماژەیان بەوەش كردووە، لە بازارەکاندا گرفتێکی گەورەی بۆ دوکاندارانی ئاڵوگۆری دراو دروست کردوە هەرەوها مامەڵەش بەو جۆرە دراوە ناکرێت.


بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک