زهنگ
بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، 25 محاویلە بۆ كارەبای شارەكە دابین كراوە و دەست بە دانانیان دەكرێت.
سالار حیسامەدین، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی بە زەنگ-ی ڕاگەیاند، ئەو گەڕەكانەی كە محاویلەیان سوتاوە و لە كاركەوتوون محاویلەكانیان بۆ دەگۆڕدرێت.
سالار حیسامەدین ئەوەشی خستەڕوو، لەسەر بودجەی نەوتی دوو، بە بڕی 200 ملیۆن دینار، 25 محاویلە لە لایەن پارێزگاری سلێمانییەوە دابین كراون بۆ كارەبای شارەكە.
وتیشی "ئەو محاویلانە 400 كەی ڤین و بۆ ئەو گەڕەك و شوێنانە دەبێت كە محاویلەكانیان سوتاوە و چاكناكرێنەوە".
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک