ئێران بەردەوامە لە كوشتنی كۆڵبەرانی كورد


زەنگ

ئیوارەی رۆژی سێ شەممە  لە سنووری تەمەرچینی شاری پیرانشار، ٥ هاووڵاتیی کوڵبەری کورد بە تەقەی هێزەکانی حکوومەتی پێکران.

ئەو كۆڵبەرانەی كە بریندار بوون بە ناوەكانی حاسڵ تەها، ئیسماعیل ئیبراهیم ئەفشار کە تەمەنی خوار ١٨ ساڵە، جەعفەر ڕەحمان، بێهنام شۆڕش محەممەد ڕەشە و مامە حەمزە ئاتەشبەرگ.

 هێزەکانی حکوومەتی بەبێ ئاگادار کردنەوە و بەبیانووی پاراستنی سنوورەکان تەقەیان لەو پێنج هاووڵاتییە کوردە کردووە.

 ئەو کۆڵبەرانە لە ناو خاکی کوردستانی عێراق لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە تەقەیان لێکراوە.

 ئەو ٥ کۆڵبەرە کوردە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی شاری پیرانشار کراون و هەنوکە لە ژێرچاوەدێری پزیشکی دان.

ساڵانە  زیاتر لە سەدان کۆڵبەری کورد بە هۆی تەقەی هێزەکانی حکوومەتی لە سنوورەکانی کوردستان گیانیان لە دەست دەدەن.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک