زەنگ
هیچ بەڵگەیەك نیە بیسەلمێنێت كە سۆناركردن زیانی هەیە، ئەگەر بەپێی ڕێنمایەكان بكرێت، سۆنار ئامێرێكە كە بۆ پشكنین و دڵنیایی دایك و كۆرپە بەكاردێت، هەتا ئێستا چەندین لێكۆڵینەوەی تایبەت بە زیانەكانی سۆنار كراوە، بەڵام هیچكامیان پشت ڕاستی نەكردووەتەوە كە زیانی هەبێت بۆ سەر كۆرپە، بەپێچەوانەوە سۆنار دەتوانێت دڵنیامان بكاتەوە ئەگەر كێشەیەك هەبێت لە ڕەحمدا و زیان بە منداڵەكە بگەیەنێت و ئێمە پێشی پێدەگرین.
ئایا سۆنار كاریگەری دەبێت بەسەر كۆرپەكەمەوە؟
نەخێر، سۆنار هیچ كاریگەری بەخێ ناهێڵێت بەسەر كۆرپەكەتەوە، سۆنار شەپۆلی دەنگی دەنێرێت بە ناو ڕەحمدا كە لەسەر جەستەی منداڵەكە هەڵدەگەڕێتەوە، دەئەنجام دەنگدانەوەكان دەبن بە وێنە لەسەر شاشەكە، بەم شێوەیە پزیشكی سۆنارەكە دەتوانێت پێگە و شكڵ و جوڵەی منداڵەكە ببینێت، ئەگەر كێشەیەكیش هەبێت دەستنیشان دەكرێت.
توێژینەوەكان ئەوەیان سەلماندووە كە سۆنار كاریگەری نەرێنی لەسەر كێش و توشبوونی منداڵ بە شێرپەنجە و كەڕبوونی گوێییەكان دروست ناكات، هەر بۆیە لە كاتی خۆیدا سۆنار بكە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک