زەنگ
لە %80 دایكان توشی حاڵەتی لە بارچوونی منداڵ دەبن لە پێش منداڵی یەكەمیان، ئەمەش ڕەنگە جارێك یان دوو جار ڕووبدات، بەڵام بە مانای ئەوە نایەت كە ئەم حاڵەتە بەردەم بێت و ئیتر نەتوانێت منداڵی ببێت، تەنها چەند پشكنینێك ئەنجام بدە و دڵنیا بەرەوە لەوەی كە كێشەی تەندروستیت نییە یاخود ئەگەر كێشەی تەندروستیت هەیە پێویستت بە چارەسەرە.
ئەو منداڵانەی لە باردەچن لە زۆربەی حاڵەتەكاندا منداڵی ناتەندروستن یان شێواوی لە دروستبونیاندا هەیە هەر بۆیە لە ناو دەچن.
لە بارچوونی منداڵە لە سەرەتای دووگیانیدا زۆر بەربڵاوە، بە تایبەتی لە 5 مانگی سەرەتای دووگیانیدا بە جۆرێك لە 5 دایك یەكێكیان منداڵی لە باردەچێت، بەپێچەوانەوە حاڵەتی لەبارچوونی درەنگ واتە لە مانگەكانی كۆتایی زۆر كەمە و بەشێوەیەك لە 100 ژن یەك ژنی منداڵی لە باردەچێت.
ئەو هۆكارانەی دەبنە هۆی لە بارچوونی منداڵ:
1-تەندروستی دایك، هەندێك كێشەی تەندروستی لەدایكاندا دەبنە هۆكاری لەبارچوونی كۆرپەلە هەر لە سەرەتای مانگەكانی دووگیانیەوە، وەك قەڵەوی، نەخۆشی شەكرە، كێشەكانی غودەی دەرەقی و كێشە لە ڕەحمدا.
2_تەمەنی دایك، هەرچەندە تەمەنی دایكەكە گەورەتربێت ئەگەری ڕوودانی لە بارچوون زیاتر دەبێت بە جۆرێك لە پێنج دایك، دایكێك منداڵەكەی لە باردەچێت، ئەوانەشی لە سەروی تەمەنی 40 ساڵین ڕێژەكە زیاترە لەوان.
خوە خراپەكان، وەك جگەرەكێشان و زۆری ڕێژەی كافاین لەلەشدا كە بەهۆی خواردنەوەی ڕێژەی زۆری چا و قاوە وەری دەگرێت.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک